شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی خاوێنكردنەوەی شەقامەكانی ئەنجامدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر سێ كۆمپانیای كۆككردنەوەی خۆڵ و خاشاك هەڵمەتێكی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ، لیتە، لم، و بەردی سەرشەقامەكان ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

تیمەكانی هەر سێ كۆمپانیای كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، كە بریتین لە، كۆمپانیای خالد شینكی، كۆمپانیای شكار، كۆمپانیای هەرێم) هاوكار و هەماهەنگبوون لەگەڵ تیمەكانی شارەوانی سلێمانی لە هەڵمەتی پاككردنەوەو كۆكردنەوەی خۆڵ و لیتە و لم و بەردی سەر شەقامەكان هاوكاربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆبوونەوەیان لەسەر شەقامەكان ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستكردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبووەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو یاسایانەی بڕیارە…
Total
0
Share