بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لەگەڵ ئەنجامدانی هێرشە موشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەنگێکی بەهێز بیسترا و مەترسی فراوانبوونی هێرشەکە دروستبوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، هێرشە موشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق هیچ پەیوەندییەکی بە عێراقەوە نییە و هیچ شوێنێکیش لەناو عێراق نەکراوەتە ئامانج.
ئاشکراشیانکرد، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی سەر ئێران، هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەی f16 چەند پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار چەکدار کوژراون.