پەرلەمانتارێك: لە هەوڵداین لقی بانكە فیدراڵییەكان بهێنینە هەرێم

پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت، لە هەوڵدان لقی بانك فیدراڵییەكان بهێننە هەرێم و دەشڵێت، دەبێت تەوتین بكرێت و ئەو پرسە هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی پرسی هێنانی لقی بانكە فیدراڵییەكان بۆ هەرێم بخەنە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

سایتی رەسمیی یەكێتی لە زاری ئەو پەرلەمانتارەوە وتیشی، “هەوڵدەدەین رێكارەكانی هاتنی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین بۆ هەولێر و سلێمانی تەواوبكەین و بەمەش مووچەخۆرانی هەرێم دەتوانن لەڕێگەی ئەو بانكانەوە هەژماری بانكی بكەنەوە”.

دووپاتیشیكردەوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە دەستیان بە رێنماییەكانی دەستپێكردنی تەوتین و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش كردووە و وتی، “هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێت كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت”.

پێشتریش سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە سبەینێ یەكشەممەیە، وەك فراكسیۆن هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

وتیشی، “هەژماری من بوو بە رابردوو، شتێك نەماوە بەو ناوەوە و كۆتایی هاتووە، لەكاتێكدا پێویستە تا كۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عێراق تەوتینیان بۆ بكرێت”.

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی وت، “هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییە و تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، فراكسیۆنەكەشمان بە ئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو كۆتاییهاتنی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەوڵی جددی تر بدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، كە چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی: هەژماری من بوو بە رابردوو

بابەتی دواتر

بۆچی لەکاتی هێرشەکانی سەر ئێراندا دەنگی تەقینەوە لە عێراق بیستران؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ستەمە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ستەمە”. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم…
Total
0
Share