لەکاتی گەڕان بۆ گژوگیای بەهارە لە سنووری باڵەکایەتی دیارنەماوە

ماوەی دوو رۆژە هاوڵاتییەکی سنووری باڵەکایەتی لەکاتی گەڕان بۆ گژوگیای بەهارە دیارنەماوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەممه ئاگاداركراینەوە هاوڵاتییەک دوای ئەوەی بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی روویان له کوێستانەکانی گوندی زینویی باڵەکایەتی کردبوو وونبوو، بنکەی بەرگری شارستانیی کۆمەڵگا و ناحیەی حاجی ئومەران بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکه دەرچوون بۆ ئەو شوێنەی که لێیوونببوو دوای گەڕانێکی زۆر که زیاتر له شەش کاتژمیری خایاند هاوڵاتییەکه نەدۆزرایەوه بەهۆی سەختی ناوچەکه و بوونی تەم و مژی زۆر و کەمی مەودای بینین جگەلەوەی ناوچەکه شوێنێکی قەدەغه کراوه بەهۆی ئەوەی هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران و مەترسی بونی مین و تەقەمەنی لێدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، هاوڵاتییەکه ناوی حسێن حەسەن عەلی یه دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆرانه تەمەنی 60 ساڵ زیاترە.

جەختیشیکردەوە، ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژ کارمەندانمان کە پێکهاتوون لە تیمی رزگارکردن وتیمی بنکەی کۆمەڵگا و ناحیەی حاجی ئۆمەران و بنکەی قەسرێ و چۆمان و بەشێکی خۆبەخشانی ناوچەکە و کەسوکاری هاوڵاتییە ونبووەکە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر دەستیان بە گەڕان کردووە بەدوای هاوڵاتییە ونبووەکەدا.

بابەتی پێشتر

لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و دهۆک لەئەمساڵدا زیاتر لە 800 ملیم باران باریوە

بابەتی دواتر

لێدوانی ئاوات شێخ جەناب لەسەر دابەشکردنی مووچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share