ئەمڕۆ رۆژی نێودەوڵەتیی هونەرمەندانە

ساڵانە لە رۆژی 25ی تشرینی یەکەمدا، یادی رۆژی نێودەوڵەتیی هونەرمەندان دەکرێتەوە و لەسەرانسەری جیهاندا، ئاهەنگ بەبۆنەی رۆژەکەوە دەگێڕدرێت.

هونەر لە فراوانترین واتادا چالاکییەکى مرۆڤە کە بەرهەمێک دەهێنێتە بوون ئەم چالاکییە هونەرییە بە کوردى ناو دەنرێت “وەستایەتى”.

لە سەردەمی شارستانییەتی یۆنان ھەموو کارێکی ناوازە و دەگمەن بە ھونەر دانراوە، بەمەرجێک ئەو کارە یان سوودبەخش بێت یاخود چێژبەخش، لەوە سەردەمەدا جیاوازییان لە نێوان ھونەر و پیشەدا نەکردووە، لەسەردەمی یۆنانییەکانەوە تا ناوەڕاستی سەدەی ھەژدەیەم ھونەر وەک بەشێک لە فەلسەفە بووە و جیانەکراوەتەوە.

هونەر وەک چەمکێک بە دوورە لە هەڵگرتنی تەنها یەک پێناسە، زۆرێک لە هونەرمەندە مەزنەکانی جیهان بە کۆچکردوان و ئەوانەی ئێستا لە ژیاندا ماون، پێناسەی جیاوازیان بۆی هەیە.

بەڵام دەکرێت بڵێین، هونەر وەک دەربڕینێکی مرۆیی داهێنەرانە، بابەتگەلێکی بێشومار لەخۆدەگرێت، دەتوانێت جوانی ژیان یان واقیعێکی تاڵ وێنابکات.

جگە لەوەی مێژوو، شۆڕشەکان، یاخیبوونەکان هەموویان ئاوێتەی هونەرن و لەگەڵیدا یەکتر تەواودەکەن.

هونەرمدان، وەک بەشێک کە نوخبەی کۆمەڵگا سەیردەکرێن و بەردەوام لەلایەن خەڵکەوە چاوەڕوانی هەڵوێست و قسەیان دەکرێت بۆ ئەوەی سوود لە بیکردنەوە و کارەکانیان وەربگیرێت.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی رۆیتەرز: مەسک 44 ملیۆن دۆلاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپدا خەرجکردووە

بابەتی دواتر

داوای یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share