وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، رایگەیاند، پێویستیان بە سێ چێشتلێنەرە لە وڵاتی سعودیە خواردن بۆ حاجییان ئامادەبکەن.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەرسێ پارێزگای (سلێمانی، هەولێر و دهۆک)، سێ کەس هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی خواردن بۆ حاجییان لە وەرزی حەجکردندا لە وڵاتی سعودییە ئامادەبکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرکەسێک ئارەزوومەندە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە رۆژی یەکشەممەوە تاوەکو 10ی 11ی 2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بکات و ناوی خۆی تۆماربکات، ئەو کەسانەی ناو دەنووسن هەڵسەنگاندیان بۆ دەکرێت و سێ کەس لە هەرسێ پارێزگاکە هەڵدەبژێردرێن.
وتیشی، بۆ ئەوەی خواردنەکان لەگەڵ حەز و ویستی حاجییاندا بگونجێت، مینیۆیەک دادەنرێت کە خواردنی جۆراوجۆری تێدابێت تاوەکو بێزارنەبن لە خواردنەکان و سێ ژەمی بەیانی، نیوەڕۆ و ئێوارە خواردنیان بۆ ئامادەدەکرێت.
مەرجەکان:
1-پێویسته داواكار شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی خواردندا هه‌بێت و ئاماده‌بێت له به‌رامبه‌ر لیژنه شاره‌زایی خۆی بسه‌لمێنێت و له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت.
2- پێویسته داواكار خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش بێت و له رووی جه‌سته‌ییەوە كه‌موكوڕی نه‌بێت و توانای كاركردنی هه‌بێت.
3- داواكار ده‌بێت خاوه‌ن ناوبانگێكی باش بێت و خوره‌وشتی به‌رزبێت.
4-پێویسته داواكار پابه‌ندبێت به سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره له سعودیه.
5- پێویسته داواكار له تاقیكردنه‌وه‌ی کرداری ده‌ربچێت به‌رامبه‌ر لیژنه.
6- داواكار ته‌مه‌نی له 20 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 55 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
7-پێویسته كه‌سی ده‌رچوو گوژمه‌یه‌ك پاره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره دابنێت وه‌كو بارمته تاوه‌كو كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی حه‌ج.
8-پێویسته داواكار به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و دوو وێنه‌ی كه‌سی له‌كاتی پێشكه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
9- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره ته‌نها ڤیزای حه‌ج و شوێنی مانه‌وه و خواردن بۆ داواكار دابینده‌كات .
10- پێویسته داواكار سه‌رجه‌م تێچووی حه‌ج بدات.
11- دوای دانانی ناوی داواكار بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌زببێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
12- رۆژی چاوپێكه‌وتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره دیاریده‌كرێت و سه‌رجه‌م داواكاره‌كان كه مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه ئاگادارده‌كرێنه‌وه.
13-پێویسته كه‌سی داواكار زمانی عه‌ره‌بی به باشی بزانێت.
14- پابه‌ند بێت به كاتی ده‌وام له عه‌ره‌بستانی سعودیه كه پێویسته بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر یه‌كێك له چێشتلێنه‌ره‌كان له شوێنی كاركردنی ئاماده‌بێت.
15-پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو چێشتلێنه‌ره‌كان رۆژانه سه‌رنج و تێبینییه‌كانی حاجیان وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی گونجاوه كاری له‌سه‌ربكه‌ن.
16- ماوه‌ی پێشكه‌شكردن له به‌رواری 27/10/2024 ده‌ستپێده‌كات و له 10/11/2024 كۆتاییدێت.