دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوون، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری حەویجە ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو بەناوی (س.ح.ل) لەدایکبووی 1971 دەستگیربکرێت، ناوبراو پێشینەی کاری هەیە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی داعش، جیا لەوەی وەک چەکدارێک بەشێک بووە لە (دیوانی جوند) لە چەند بەشێکی جیای رێکخراوەکەش کاریکردووە.

باس لەوەشکراوە، پاش دەستگیرکردنی راستەوخۆ رادەستی یاسا کرا بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەری.

جەختیشکراوەتەوە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەوتییەکانمان، بەردەوامدەبێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە پاشماوە و شانە نووستووەکانی تیرۆرستان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.

بابەتی پێشتر

حەج و عومرە: پێویستمان بە سێ چێشتلێنەرە خواردن بۆ حاجییان ئامادەبکەن

بابەتی دواتر

کەجەکە راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share