شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە بەشێوەی کرێی رۆژانە دایانبمەزرێنن.

سەرۆکایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم ئەندازیاران و رووپێوکاران و دەرچووانی کۆلێژی یاسا ئاگاداردەکاتەوە، لە پسپۆڕییەکانی، (تەلارسازی، پلانسازی، رووپێوی، دیزاین، یاسا) بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن و زانیاری کەسی و سیڤی خۆیان دابنێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەرگرتی سیڤی بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبێت دوای بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: تا ئەمڕۆ 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 373 هەزار خێزاندا دابەشکراوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێداگری لە پرسی (تەوتین)ی مووچە دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share