هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆسەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد پووچەڵكرایەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵێك هەبووە بۆ هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆسەر بنكەی ئاسمانیی ‏بەلەد، بەڵام پووچەڵكراوەتەوە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لەکاتژمێر 6:10 خولەکی بەرەبەیاندا ‏سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنكە ئاسمانییەكە لە پارێزگای سەڵاحەدین نزیكبوونەتەوە، ‏بەڵام بە چاوی ئاسایی بینراون لەلایەن ئەو هێزانەی پاراستنی شوێنەكەیان خراوەتە ‏ئەستۆ.‏

شانەی ئەمنی دەڵێت، هێزەكانی بنكەكە تەقەیان لە بێفڕۆكەوانەكان كردووە و ناچار بە ‏هەڵاتنیان كردوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
Total
0
Share