هێرشێك لە توركیا كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

تەقینەوەیەك لە بارەگای كۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركی (توساش) لە ئەنقەرە روویدا و بەدوایشیدا دەنگی تەقە لە ناوچەكەدا بسترا.

بەپێی وتەی عەلی كایا، وەزیری ناوخۆی توركیا هێرشێكی تیرۆرستی كراوەتەسەر كۆمپانیای توساش و كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.

لە پۆستێكدا لە تۆڕی ئێكس وتیشی، “دواتر رای گشتی لەبارەی رووداوەكانەوە ئاگاداردەكەنەوە”.

لەكاتێكدا كایا وردەكاریی رووداوەكەی نەخستووەتەڕوو، رۆژنامەنووسان دەڵێن، هێرشەكە لەڕێی بۆمبەوە بووە.

سایتی خەبەر تورك-یش بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە ناوچەی كەهرمان كازان بووە و، راستەوخۆ دوای روودانیشی هێزە ئەمنییەكان و ئاگركوژێنەوە و تیمی پزیشكی رەوانەی شوێنەكە كراون.

ئاماژەشیدا، تەقینەوەیەك لە دەروازەی كۆمەڵگای پیشەسازییە سەربازییەكەدا روویداوە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی وانەبێژانەوە دەرچوو

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share