یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت

رۆژانی سێ و چواری مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەدروشمی “سەرۆك مام جەلال ڕاستی‌ و هەڵوێستە مێژووییەكان” یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆنفرانسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند زانکۆ و دامەزراوەیەک بەڕێوەدەچێت کە بریتین لە: دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی‌، زانكۆكانی كۆیە، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتیی‌ و قەیوانی نێودەوڵەتیی.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆنفرانسەکە لە رۆژانی سێ و چواری مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت و لە نۆ تەوەری زانستیی دەربارەی ژیان و کەسایەتی و کاریگەری سیاسیی سەرۆک مام جەلال پێکدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتـ.ـیرۆر و دژەتـ.ـیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌نگۆی ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، شه‌وى ڕابردوو فڕۆكەیەكی تایبەتی هێڵی ئاسمانی قەتەری…
Total
0
Share