راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەنگلادیشی بە تۆمەتی فێَڵكردن راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هەواڵمان پێگەیشت سەبارەت بە رفاندنی هاوڵاتییەكی بەنگلادیشی لە شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامدا بۆمان دەركەوت كە ئەمە سیناریۆی خۆیان بووە، بەوەی كە یەكێك لەو هاوڵاتییە بەنگلادیشییانە داوای لە خێزانەكەی كردووە بڕی 12 هەزار دۆلاری بۆ بنێرنەوە بۆ دانەوەی قەرز بە هاوڕێكانی، بەڵام خێزانەكەی ڕازی نەبووە، بۆیە ئەویش هەڵساوە بە دانانی سیناریۆیەك و لەگەڵ هاوڕێیەكیدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی ساختەی تۆماركردووە كە گوایە ئەشكەنجە دەدرێت و بەبارمتە گیراوە و گرتەكەشی ناردووە بۆ خێزانەكەی بۆئەوەی داوابكەن لەو كەسەی كە بەبارمتەیان گرتووە، تا بڕی پارەكە نەنێرن، ئازاد ناكرێت.

دەشڵێت، ” دوای لێكۆڵینەوەكان، بۆمان دەركەوت كە ئەمە سیناریۆیە، بۆیە لە ئێستادا خۆی و هاوڕێكانی بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر كراون و دراونەتە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: حکومەتی عێراق جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق “جدییە” لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ئەعرەجی لە لێدوانێکدا…
زیاتر ببینە

بەهجەت ئەحمەد: ئەو کەسانەی لە سنووری هەولێر رێگریی لە پێشێلکارییەکان دەکەن دەستگیردەکرێن

بەهجەت ئەحمەد رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی هیچ پێشێلکارییەک ئەنجام نەدراوە، بەڵام لە هەولێر کەسانێکیان دەسگیرکردووە رێگریان لە پێشێلکارییەکان کردووە.…
Total
0
Share