كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

سبەینێ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەدرێت و بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران بكرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی مانگی سێی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشبكرێت كە لە لایەن هاوپەیمانانەوە پارەیان بۆ تەرخاندەكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشبكرێت و یەكەم وەزارەت تەندروستی دەبێت.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بەڵێنیدابوو 25ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام سەرباری ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد تائێستا دەستنەكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ.

بابەتی پێشتر

پێنتاگۆن: ئێران و داعش تائێستا مایەی هەڕەشەن

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی باڵا ڕەوانەی بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ‌له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا. له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، “دوای…
Total
0
Share