كاروان گەزنەیی: متمانەی سیاسی و خاوەندارێتیی سیاسی بە یەكێتی بەخشرایەوە

كاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، جارێكی دیكە متمانەی سیاسی و خاوەندارێتیی سیاسی بە یەكێتی بەخشرایەوە و دەشڵێت، هاوسەنگیی هێز راستدەكەینەوە و كۆتایی بە تاكڕەوی دەهێنین.

وتیشی، “دەنگی ئێوە ئەمانەتە و لە گەردنماندایە” دەیكەنە كار و خزمەت بۆ سەرجەم چین و توێژەكان.

گەزنەیی باسی لەوەشكرد، دوای ماوەیەكی زۆر وەك ئەوەی جەنابی كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان فەرمووی، هاوسەنگیی هێز راستدەكەینەوە و بە پشتیوانیی خوا و دەنگی ئێوە كۆتایی بە تاكڕەویی دەهێنین.

دووپاتیشیكردەوە، “بەڵێ كۆتاییمان هێنا بە دەسەڵاتی تاكڕەوی، پێشتر پارتی 51%ی پەرلەمان و یەكێتی 18%ی پەرلەمانی بەدەستەوەبوو، لەئێستادا دەنگەكانی زیاتر لە 200 هەزار زیادیكردووە و براوەیەكی سەرەكیی هەڵبژاردنی ئەمجارەیە”.

وتەبێژی لیستی یەكێتی باسی لەوەشكرد، لەئێستادا هیچ هێزێكی سیاسی تاكڕەوانە ناتوانێت بە “زۆرینەی موزەیەف” حكومەت پێكبهێنێت. سەركەوتوو بووین بە رێبەرایەتیی سەرۆك بافڵ.

ئاماژەشیدا، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بانگەشەیەكی ئارام و گونجاو بەڕێوەچوو، لەمیانەیدا لایەنەكان توانییان گوزارشت لە بەرنامە و دروشمەكانیان بكەن، هیوادارین لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەو جۆرە مامەڵەكردنە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكیش.

جەختیشیكردەوە، یەكێتی رشد و مكوڕە تا رێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە و، ئەمە هەنگاوی یەكەمە و مژدەی سەركەوتن رادەگەیەنین.

كاروان گەزنەیی: چیتر هیچ هێزێكی سیاسی تاكڕەوانە ناتوانێت بە “زۆرینەی موزەیەف” حكومەت پێكبهێنێت

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاكان خەرجدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share