پۆلیسی هەولێر باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی ڕاگەیاند، کە کاریان دانانی GPS بووە لەناو ئۆتۆمبێل و دواتر دزینی، باندەکە لە پێنج کەس پێکهاتوون و سەرجەمیان دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دزرا، هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان توانییان شوێنی  تۆمەتباری سەرەکیی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە و دەستگیریبکەن”.

بەپێی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارەکە لەکاتی دانانی سیستمی GPS بۆ ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکراوە و دەستیشبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە دانیناوە بە تاوانەکەدا و ناوی چوار هاوکاری دیکەشی لەو تاوانانە ئاشکرا کردووە بەناوەکانی، (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م).

“ئەو باندە هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل و ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە ڕێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشاندەکرد و دەیاندزی”، پۆلیسی هەولێر بەو جۆرە بڵاویکردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حەوت ئۆتۆمبێل لەلایەن ئەو باندەوە ئامادەکرابوون بۆ دزین و پۆلیسی هەولێر تۆڕی GPSی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەو باندە بەمجۆرە کارەکانیان ڕێکخستووە:

1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێبدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.

2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و ڕێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەوەوە ئەنجامدراون.

3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPS لەناو ئۆتۆمبێلەکان دابنێت.

4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجامدەدا.

5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە نەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە ‏تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان، دوای دیاریكردنی بەنزینخانەكان، بڕیارەكە…
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاودەكاتەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەداخەوە جارێكی تر كەركوك…
Total
0
Share