لەتیف نێروەیی: یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا تاکە هێزە کە لە هەر چوار پارێزگاکە کورسی مسۆگەر کردووە

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانمان 30-35% زیادیکردووە، یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا تاکە هێزە کە لە هەر چوار پارێزگاکە کورسی مسۆگەر کردووە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە لە یەکێتی هێزێکی سەرتاسەرییە.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوەشکردووە، یەکێتی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە و له‌ هه‌ڵه‌بجە ‌و سلێمانی یه‌كه‌مه‌ و له‌هه‌ولێریش دووەمه‌.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی لە سلێمانی و هەڵەبجە هێزی یەکەمە و رکابەری نییە، لە کۆیە و بالیسانیش سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، هەروەها یەکێتی لە گەرمیان و راپەڕین هێزی یەکەمە، لە هەولێر و دهۆکیش دەنگەکانی یەکێتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لەبارەی هۆکاری سەرکەوتنەکانی یەکێتی لەم هەڵبژاردنە، لەتیف نێروەیی دەڵێت، “دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ناوەڕۆک و بانگەشەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ، یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا پێگەکەی بەهێزتر بووە و زیادبوونی رێژەی گەنجانیش هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنی یەکێتی”.

 لە کۆتایی قسەکانیشیدا، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوەکرد، بە جەماوەری خۆمان دەڵێین سەرکەوتین، هەندێک لایەنیش ئەنجامی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و دان بە شکستی خۆیاندا نانێن.

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: ئیتر سلێمانی وەکو جاران دەبێتەوە پایتەختی شۆرشگێری کوردستان

بابەتی دواتر

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share