قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی ئەو قەزایە دەرکرا.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، ئاماژه بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە سەرجەم خوێندکارانی پارالێڵی سنووری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆکان (دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر، دبلۆمی باڵا و دکتۆرا).
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە خوێندکار پشتگیریی ئەنجومەنی گەڕەک (موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، بۆ ئەوەی نووسراو بۆ پەیمانگە و زانکۆکەی بکرێت، بەمەبەستی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنەکەی.