بۆ یەکەمجار رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی حکومەتی عێراق مانشێتێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە.
لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکە مانشێتێک بە زمانی کوردی نووسراوە “زەماوەندی هەڵبژاردن لە کوردستان” و لە ناوەڕۆکدا باس لە ئامارەکانی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدان بڵاوکراوەتەوە.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەروەك چاوەڕواندەكرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتییكرد، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 72%.