وەزارەتی پێشمەرگە: داواکارین سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکان دابنرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیـ.ـرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمـ.ـبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.

دەشڵێت، دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیـ.ـرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەش دەڵێت، جارێکی دیکە داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چـ.ـەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share