قوباد تاڵەبانی: خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەشێکی دانەبڕاوی ئەم خاکەن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان ڕایگەیاند، “گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەرەتای ساڵێکی پڕ لە ئارامی و کۆتاییهاتن بە هەموو ئازار و ناخۆشییەکانی ڕابردوو.”

ئاماژەی بەوەشدا، بۆنە و جەژنەکان هەمیشە دەرفەتێکی باڵان بۆ پتەوکردنی گیانی تەبایی و قووڵکردنەوەی زیاتری ڕەگەکانی پێکەوەژیان لە نێوانماندا.

قوباد تاڵەبانی لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختیکردەوە، کوردستان بە مۆزاییکی دەوڵەمەندی پێکهاتەکانییەوە دەدرەوشێتەوە و خوشک و برا ئێزدییەکانیشمان، وەک یەکێک لە ڕەسەنترین و دێرینترین پێکهاتەکان، بەشێکی دانەبڕاو و شکۆداری ئەم خاکە و مێژووەکەی پێکدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: سەرژمێری بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدەین

وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە سەرژمێریی گشتیدا جێبەجێدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی…
زیاتر ببینە

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز رۆژنامەنووسێک دەستگیردەکرێت

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، وریا عەبدولخالق، رۆژنامەنووس، لە چەمچەماڵ دەستگیردەکرێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، وریا عەبدولخاق، رۆژنامەنووس، بۆ…
Total
0
Share