سەعدی ئەحمەد پیرە: لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسیی زیاتر بەدەستدەهێنێت

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەم هەڵبژادنە زۆر هەستیارە بەڵام یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسیی زیاتر بەدەستدەهێنێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەو بنکەیەی بۆی هاتووم پەنجە مۆرەکەم نەیخوێندەوە، بۆیە دەچمەوە بنکە سەرەکییەکەی خۆم کە پێشتر دەنگم لێدابوو، بزانین لەوێ چۆن دەبێت.

وتیشی، لەم هەڵبژاردنە یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە زۆر هەستیارە دەنگەکان چەند زیاددەکات و کورسییەکانمان چەند زیاددەکات، سبەینێ وەڵامتان دەدەمەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەیکەین بە جەژن

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمتردەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share