کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە.
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوە، هەتا ئێستا هیچ ئامارێکمان لەبارەی رێژەی بەشداریی لەبەردەستتدا نییە و لە نیوەڕۆدا ئامارەکەمان بەدەستدەگات و بڵاویدەکەینەوە.
وتیشی، لەدوای کۆتاییهاتنی دەنگدان لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە، هیوادارین کاتی کەمتریشمان پێویستبێت بۆ ئەو مەبەستە.