بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دوایین پەیامی پێش دەستپێکردنی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ بڕۆن دەنگی خۆتان بدەن، با بەیەکەوە کوردستان بەرەو قۆناغێکی باشترببەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، دوای مانگێک بانگەشە و را گۆڕینەوە وەختی بڕیار هاتووە، خۆتان باش دەزانن کێ دەتوانێت گۆڕانکاری بکات و کێ دەتوانێت کۆتایی بهێنێت بەم سیاسەتە ناخۆشە خۆسەپێنەرە، خۆتان باش دەزانن بەتایبەت دوای ئەنجامی دەنگدانی تایبەت دەنگ بە کێ بدەن.
داوایشیکرد، سبەینێ بڕۆن دەنگی خۆتان بدەن، با کوردستان بەرەو قۆناغێکی باشترببەین بەیەکەوە، بەڵکو بەیەکەوە بیاننێرین لۆ مارێ.