جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەداوە و هەر لایەنێک ئەو کارەی کردبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لێدوانێک لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی تایبەت لێدوانێک بە ناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لە راستیدا نە هیچ لێدوانێکم داوە و نە دەزانم کێ ئەمەی نووسیووە و بڵاویکردووەتەوە.
وتیشی، ئەو لێدوانە ناڕاستە و بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی کۆمسیارانمان ئاگادارکردووەتەوە، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانەی ئەو لێدوانە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە.