دوو کەس لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان

دوو مێردمنداڵ کە خەڵكی رۆژئاوای کوردستانن و دانیشتووی کەمپی کەورگۆسک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:20 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە خنکانی دوو مێردمنداڵ بە ناوەکانی ریدان عەبدلوەهاب تەمەن 17 ساڵان و رەفیق ئەدهەم تەمەن 17 ساڵان لە ئاوی زێی گەورە.

ئاشکراشیکرد، هەردوو قوربانییەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و دانیشتووی کەمپی کەورگۆسکن، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە کەمتر لە یەک کاتژمێر توانرا تەرمی هەردووکیان دەربهێنرێنەوە.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: یەکێتی براوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانە لە هەڵبژاردنی تایبەت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی 200 وەرزشوانی دێرینی ئیدارەی راپەڕینی خەڵات كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share