چۆن مامەڵە لەگەڵ دەنگی بەرزی منداڵەکەتدا دەکەیت؟

زۆرێک لە دایکان و باوکان بەدەست کێشەی زۆرقسەکردنی منداڵەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لە شوێنە گشتییەکاندا.

هەندێک جاریش منداڵ دەنگی بەرزدەکاتەوە، دەستکاریکردنی دەنگ کارامەییەکە کە پێویستە منداڵ فێری ببێت، هەروەها پێویستی بە خۆڕاگری و ستراتیژیەتی پەروەردەکردنی دایک و باوک هەیە.

منداڵ لەوانەیە لە هەندێک بارودۆخدا پەنا بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خۆی ببات، بۆنمونە لە کاتی وروژاندن یان هەستکردن بە بێزاری، یان لە شوێنی نوێ یان قەرەباڵغیدا، لەم حاڵەتانەدا دەنگی بەرز بە رێگای دەربڕینی هەستەکانی و سەرنجڕاکێشان دەزانێت.

گرنگە منداڵ ئاراستەبکرێت بەوەی بەشێوەیەکی ئارامتر هەستەکانی دەرببڕێت و وزەکانی ئازاد بکات.

هەموو منداڵان لە جیاوازیی دەنگی بەرز و نزم تێناگەن بۆیە پێویستە فێری ئەو چەمکانە بکرێن.

دایک و باوک دەتوانن مەشقی فێرکاری داهێنەرانە بەکاربهێنن وەک نواندنی دەنگی ئەهریمەن و دەنگی منداڵ بۆ ئەوەی فێریان بکەن کەی هەر جۆرە دەنگێک بەکاربهێنن، هەروەها دەتوانرێت منداڵ فێری بەکارهێنانی دەنگێکی نەرم بکرێت لە کتێبخانەدا و دەنگی بەرزیش لە گۆڕەپانی یاریدا.

ستراتیژییەکانی دابەزاندنی دەنگی منداڵ:

1-ئاماژەی نازارەکی بەکاربهێنە، وەک دەستلێدانی نەرم لە شانی منداڵەکە.

2-پەنجەت لەسەر لێوەکانت دانبێ وەک ئاماژەیەک بۆ دابەزاندنی دەنگی.

3-بە هێمنی لەگەڵ منداڵەکە قسەبکە بۆ ئەوەی هانی بدەیت رەفتارەکانی بگۆڕێت.

4- دوور بکەوەرەوە لە هاوارکردن بەسەر منداڵەکەدا بۆ ئەوەی فشاری دەرونیی زیاتر نەبێت.

فێرکردنی منداڵان بە چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی دەنگەکانیان، کارامەییەکی جەوهەرییە کە بەشدارە لە ئاسودەیی و باشتر تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگە.

بە ستراتیژی فێرکردنی داهێنەرانە و ئارامگرتنی دایکان و باوکان دەتوانرێت یارمەتیی منداڵ بدرێت بۆ پەرەپێدانی کارامەیی جەوهەری بەشێوەیەکی تەندروست و کاریگەر.

 

 

بابەتی پێشتر

رۆژی دەنگدان 25 تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ بەرزن لە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
زیاتر ببینە

فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى G7 ده‌كات

به‌هۆی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن فه‌ره‌نسا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى وه‌زیرانى ته‌ندروستیی G7 ده‌كات. ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا به‌فه‌رمى…
Total
0
Share