رۆژی دەنگدان 25 تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر و بڵاویکردەوە، بۆ رۆژی دەنگدانی گشتیی 25 تیمیان لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن لە ناو شاری سلێمانی و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی لێدەبێت، تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستییە (24) کاتژمێرییە ئێشکگرەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر رووداوێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد

لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد. قائیمقامییەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share