سبەی لە چەند ناوچەیەك ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت، “سبەی لە چەند ناوچەیەك ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە و بەهۆی هاتنی تەوژمە هەوایەكی سارد لەسەرتاسەری وڵات پلەكانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزن و كەشێكی ساردی پێشوەختە روو لە ناوچەكە دەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە پێشبینیدەكرێت سبەینێ حاڵەتێكی ناسەقامگیریی لە كەشوهەوا چەند ناوچەیەك بگرێتەوە و بەتایبەت سنوری ناوچەكانی باكووری گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای كەركوك تا ئیدارەی راپەڕینیش ئەگەری بارانبارین هەیە.

دەشڵێت، “لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی شارەزوور ئەگەری تەنها نمەبارانێكی كەم هەیە و كاریگەری ئەم حاڵەتەی ناسەقامگیریی زیاتر بۆ ناوچە شاخاوییەكانە لەگەڵ ئەمەشدا سبەینێ خێرای با هەندێك كات زیاددەكات كاریگەری ئەم حاڵەتە تا كاتەكانی ئێوارە درێژەی دەبێت شێوازی بارانەكە بەشێوەی تاوە دەبێت و و مەرج نییە بەشێكی زۆری ناوچەكان بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت 97% بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: جارێكی دیكە سەركەوتین

دوای جیاكردنەوەی دەنگەكەكان و راگەیاندنی ئەنجامە بەرایییەكان رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جموور پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، جارێكی…
Total
0
Share