وەزارەتی شارەوانیی هەرێم: گوژمەی 756 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەک لە سلێمانی خەرجدەکرێت

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە 756 ملیۆن دینار، بۆ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سلێمانی.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە فەرمانێكی وەزاریدا رەزامەندی نیشاندرا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 756 ملیۆن و 88 هەزار دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی تۆڕی شەقامەكانی كەرتی یەكەكانی بەكرەجۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، فەرمانی خەرجکردنەکە بەپێی یاسا و رێنماییە داراییەکانی تایبەت بە داهات دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەکی هەرێم دوای کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئازادکراوە

دوێنێ هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەڵەبجە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ناحیەی بیارە دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری ناحییەکەش دەڵێت، هەر دوێنێ بە هەماهەنگی…
Total
0
Share