ڤیدیۆ.. لە سلێمانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەستپێكردنی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی راگەیاند.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی لە وتەیەكدا لە رێوڕەسمی دابەشكردنی زەوی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، لیژنەیان دروستكردووە هەر لە سەرەتای دابەشكردنی زەوی و كارەكانیان ئەنجامداوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی تائێستا سوودمەندنەبوون.

وتیشی، “بە هەوڵی هەموو لایەك توانیمان ئەم رۆژە دروستبكەین”.

سەرۆكی شارەوانی روونیشیكردەوە، زۆرترین ناو بۆ سلێمانی گەڕاوەتەوە كە زیاتر لە شەش هەزار و 500 ناوە.

 

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا دەكات

بابەتی دواتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share