لە ئەنجامی سکاڵای خوێندکاران زیاتر لە هەزار دەرچووی دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تۆمارکردنی سکاڵا هەزار و 521 خوێندکاری دیکە لە زانکۆکان وەرگیراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “سەرەڕای ئەو خویندکارە وەرگیراوانە، ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێنگۆڕین و دابزینیان کردبوو بەپێى داواکارییەکانیان شوێنگۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە”.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات پێویستە هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندبوو، بەپێی سکاڵای خوێندکاران هەوڵدەدەن زۆرترین دەرفەت بۆ وەرگرتن و خوێندنی دەرچوان بڕەخسێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.…
Total
0
Share