ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان بەدیهێنانی سەقامگیریی رێژەیی لە پێوەرەکانی هەڵاوسانی ساڵانەدا راگەیاند.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی رەسمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، حکومەت توانیویەتی سەقامگیرییەکی رێژەیی لە رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە بەدەستبهێنێت، بەو پێیەی بەرزبوونەوەی ساڵانە لە نێوان 3% بۆ 4% دایە و بەرزبوونەوەی مانگانە کەمترە لە 1%.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سەقامگیرییە لە ئەنجامی سیاسەتە سەرکەوتووەکانی حکومەتەوە هاتووە، لەوانە پڕۆژەی کارتی بەشەخۆراکی، کە سەبەتەی خۆراکی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان دابینکرد، ئەمەش بەشداربوو لە سەقامگیری نرخەکان لە بازاڕەکاندا.
باسی لەوەشکردووە، چاودێری حکومەت بۆ هاوردەکردنی کەرتی تایبەت بە نرخی رەسمی دۆلار بەهەمان شێوە، بەشداربووە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب لەسەر نرخی خۆراک.
لەلایەکی دیکەشەوە، دابینکردنی داهات بۆ خێزانە هەژارەکانی ناوخۆ لە رێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەشداری کرد لە بەرزکردنەوەی سەقامگیری بەکاربەران، کە خواستی لەسەر خۆراک کەمکردەوە و بەم پێیەش سەقامگیری نرخەکان زیادیان کردووە.