یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای راگەیاندنی کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، داوای لە چەکدارانی بزووتنەوەکە کرد خۆیان رادەستبکەن و بارمتەکان ئازادبکەن.
گالانت سنواری بە “بکوژ و تیرۆریست” ناوبرد و تۆمەتباری کرد بەوەی کە پلانی بۆ کۆمەڵکوژییەکەی 7ی تشرینی یەکەم داڕشتووە و بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی.
گالانت وتیشی، “ئێمە بەدوای دوژمنەکانماندا دەگەڕێین و لەناویان دەبەین.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی روودەدات پەیامێکی روونە، ئیسرائیل دەستی بە هەر کەسێک دەگات، کە هەوڵدەدات زیان بە هاوڵاتییانی ئیسرائیل یان هێزە ئەمنییەکانمان بگەیەنێت.