کاملا هێرس: سەرۆکایەتیی من درێژەپێدەری ئەوەی بایدن نابێت

کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکایەتییەکەی وەکو ئەوەی جۆبایدن نابێت.

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرۆکایەتییەکەی وەکو ئەوەی جۆبایدن نابێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئەگەر لە شوێنی بایدن بێت چ کارێکی جیاواز دەکات کە بایدن نەیکردووە، کاملا هێرس وتی، “سەرۆکایەتیی من درێژەپێدەری خولی سەرۆکایەتیی بایدن نابێت، وەک هەر سەرکردەیەکی نوێ کە دەستبەکاردەبێت، بیرۆکەی نوێم هەیە”.

کاملا هێرس، لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا وەک کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا جێگەی بایدنی گرتەوە، خۆی لە دۆخێکی سەختدا دەبینێتەوە لەلایەک دەیەوێت خۆی لە خولی بایدن جیابکاتەوە، لەلایەکی دیکەش نایەوێت ئینکاری لە دەەسەڵات و خولی بایدن بکات.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا یەکشەممەی داهاتوو یادی 60 ساڵەی لەدایکوونی دەکاتەوە، بەڵام دەڵێت، “نوێنەرایەتیی نەوەی نوێی سەرکردە دەکەم”.

 

 

بابەتی پێشتر

بۆ بەهێزكردنی مێشكی منداڵەكەت ئەم 7 هەنگاوە كاریگەرە بگرەبەر

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ لیستی مووچە رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆکرانیا بەرەو باری لەناکاو دەڕوات

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕەزامەندیدا بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا. ئۆلێکسی…
Total
0
Share