دەزگایەكی سەر بە پارتی لە هەولێر رێگری لە تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات

مایكی تۆڕی میدیایی ئێستا

لەلایەن دەزگایەكی سەر بە پارتییەوە رێگری لە تیمی هەولێری تۆڕی میدیایی ئێستا كرا وێنەی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە بگرێت كە تایبەت بوون بە كرێنشینان و پارتی بۆ بانگەشە بە توێژێكی دیكەی بەخشی.

لەلایەن بەرپرس و كارمەندانی “دەزگای خێرخوازیی بارزانی”یەوە رێگری لە تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا كرا وێنەی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەی هەولێر بگرێت كە تایبەت بوون بە كرێنشینان و، لە دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن پارتی و ئەو دەزگایەوە دەستی بەسەرداگیرا و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن درایە بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان.

دیار حسێن، پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، “بە شێوازێكی زۆر ناشرین مامەڵەیان لەگەڵ كردین و هەڕەشەی شكاندنی كەلوپەلەكانیان كردین”.

وتیشی، “چەندین قسەی ناشرینیان بەرامبەر كردین، لەكاتێكدا ئێمە تەنها دەمانویست چەند گرتەیەكی یەكەكان بگرین”.

بابەتی پێشتر

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی: بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ لەسەر سنووری عێراق - سوریا بووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نێردەی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share