مووچەی خانەنشینیی سەربازی بۆ مانگی نۆ هاوتای عێراق ناکرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی نۆ مووچەی خانەنشینیی سەربازیی هەرێم هاوتای عێراق ناکرێت.

عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ مانگی نۆ مووچەی خانەنشینیی سەربازی هاوتای عێراق ناکرێت، لەبەر ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەدا هەن.

باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو دەبێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە هەموو چین و توێژەکانەوە هاوتای عێراق بکرێت.

وتیشی، عێراق داوای لە هەرێم کردووە تاوەکو ساڵی تازە سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە لیستی مووچە چارەسەربکات، لەبەر ئەوە هەوڵدەدرێت پێش ئەو وادەیە گرفتەکان چارەسەربکرێن، بەڵام ئەوەش بەپێی رێککەوتن و لێکتێگەیشتن دەبێت.

بابەتی پێشتر

لەبەرئەم هۆکارە مۆبایل لە نزیک جێگای نووستنەکەت دامەنێ

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەكی بەهێز باكووری كوردستانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share