كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە، باكووری كوردستان و توركیای هەژاند.
بەپێی زانیارییەكان بومەلەرزەكە لە چەند شارێكی باكوور و، لە دهۆكیش هەستیپێكراوە.
ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپای ناوەند بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 6.1 پلە رۆژهەڵاتی توركیای گرتووەتەوە و لە قوڵایی 9 كیلۆمەتری ژێر زەوی روویداوە.
تائێستا هیچ زانیارییەك دەربارەی بوونی یان نەبوونی زیانی گیانی و ماددی بڵاونەكراوەتەوە.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-یش بومەلەرزەكە ویلایەتی مەلەتی لە باشووری توركیا گرتووەتەوە.
فەرمانگەی كارەسات و باری لەناكاوی توركیاش روونیكردەوە، بومەلەرزەك لەلایەن دانیشتووانی دیاربەكر-ەوە هەستیپێكراوە.