بەشێکی زۆر لەو منداڵانەی دەرزیی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت بە مەبەستی بازرگانییە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، بەشێک لەو منداڵانەی لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومییەکان دەرزیی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت، پێویستیان نییە و بەمەبەستی بازرگانییە.

د. پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ” لە نەخۆشخانەی منداڵان 600 منداڵ دەرزیی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت، دیارە ئەو دەرزییە لە بەغدادەوە بۆمان دێت لە ئێستادا تەواو بووە، چاوەڕێ دەکەین لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەجبەیەکی دیکەمان بۆ بێت و بەکارهێنانی بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیانە دەستپێبکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم دەرزییە تەنها لە ناو نەخۆشخانە حکومییەکاندا نییە، بەڵکو لە دەرەوەش هەیە، بەڵام ئەوەی لای ئێمەیە کوالێتی زۆر بەرزە و نرخی هەر دەرزییەکی دەگاتە 200 هەزار دینار”.

سەبارەت بە زۆربوونی ژمارەی ئەو منداڵانەی کە تووشی گرفتی وەستانی گەشەی لەشیان بوون د. پشدەر وتی، “لە راستیدا ژمارەکە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان بەرز نییە، ئەسڵەن هەندێک منداڵ پێویستیان بەو دەرزییە نییە، بەڵام لە دەرەوە بە مەبەستی بازرگانی دەڵێن ئەو کێشەیەیان هەیە و ئەو دەرزییەیان بە نرخێکی زۆر بۆ بەکاردەهێنن”.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە لە نەخۆشخانەکەمان هەفتەی چوار رۆژ لیژنەی تایبەتمان هەیە بە گەشەی منداڵ ئەو منداڵانە دەبینن کە کێشەی گەشەیان هەیە، هەموو دایک و باوکێک کە گومانی لە گەشەی منداڵەکەی هەیە دەتوانێت بیهێنێت و لەوێ هەموو جۆرە پشکنینێکی پێویستی بۆ دەکرێت، گەر پێویستیش بکات بەبێ بەرامبەر دەرزییەکانی بۆ دەکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

بابەتی دواتر

ستێرلینگ تیمی ئینگلتەرای بەجێهێشتووە و بە مەرجێک دەگەڕێتەوە بۆ قەتەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی: بەهەماهەنگیی حكومەتی هەرێم ڕێگری لە پێشێلكارییەكانی توركیا بكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەكات بۆ تاوتووێكردنی پەلامارەكەی توركیا و بڕیاردرا هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share