بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بانكەكان چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت بەر لە هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دابەشبكرێت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە بەر لە هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆ دابەشبكرێت.
جەختیشكراوەتەوە ، چاوەڕوانی بەغداد دەكرێت كە ئەو كورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی نۆ هەیە چارەسەری بكات تاوەكو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بكرێت.