پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینانی یەكەی 70 لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور دەكاتەوە ئەوانەی یوپیئێنیان نییە لە ماوەی دوو رۆژدا سەردانی بانك بكەن و لە ئەگەری سەردان نەكردنیان خۆیان بەرپرسن لە مووچەی مانگی نۆ.
پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “ئاگاداری سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینی یەكەی 70 لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور دەكەینەوە ئەوانەی یوپیئێن یان نییە لە ماوەی دوو رۆژدا سەردانی بانكی هەڵەبجە و بانكی سەیدسادق بكەن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە خانەنشینان یوپیئێنیان بۆ دروستبكرێت و لە ئەگەری سەردان نەكردنیان خۆیان بەرپرسن لە مووچەی مانگی نۆ.