وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، سەردانەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران بۆ عێراق لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکانە بەمەبەستی رێگری لە تەشەنەسەندنی ململانێ و جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆدەنگی ئێـ.ـران و عێراقە لەبارەی جەنگەوە.
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم سەردانە لەچوارچێوەی زنجیرەیەک گەشتی وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـرانە بۆ ناوچەکە دوای وڵاتانی سعودیە، قەتەر و لوبنان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.