ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 9 دابەشدەكرێت؟

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەیە كە پارەی تەرخانكراوی مانگەكەدا هەیە و بەرپرسانی ئاگاداریش جەختدەكەنەوە، لەم هەفتەیەدا مووچە دابەشدەكرێت.

بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بڕی 243 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە و چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دەكات كە لە لێبڕینی مانگەكانی رابردوو لەلایەن بەغدادەوە دروستبووە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هیچ كێشەیەك لە مووچەدا نییە و ئەو كورتهێنانەشی لە مووچەی مانگی نۆدا هەیە، بەغداد پڕیدەكاتەوە و پارەكە دەنێردرێت‌.

دوێنێش یەكێك لە میدیاكانی عێراق رایگەیاند، بڕی ئەو كورتهێنانەی لە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم دروستبوو، ئەمڕۆ یەكشەممە دەخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەمەش بەپێی زانیارییەكان لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە لە ئەمڕۆ و سبەینێدا، راستەوخۆ لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم رادەگەیەندرێت و چاوەڕوان دەكرێت تا رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی نۆی سەرجەم مووچەخۆران خەرجبكرێت.

بابەتی پێشتر

راپۆرتی پزیشکی بووەتە بەشێکی گرنگ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

بابەتی دواتر

سێتێکی تایبەت دروستكراوی شەتڕەنجە و تێچووەکەی سەدان دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share