ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی تەوتینی مووچە دەستپێبكات و ئەو پڕۆسەیە لە بانكی فیدراڵییەوە دەستپێبكات و دەشڵێت، “وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەرییەكمان كردووە كە لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێم بكرێنەوە”.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی تەوتینی مووچە دەستپێبكات و پڕۆسەكەش لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق.
راشیگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەستپێشخەرییەكمان كردووە كە لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە و تاوەكو هەنگاوەكانی تەوتین لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.