سەرۆکایەتیی هەرێم و کۆمسیۆن: هیچ گرفتێک لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نەماوە

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کێشە و گیروگرفتێک لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نەماوە و کۆمسیۆن کارەکانی بەڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، کە لەگەڵ حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامیاندا، ئاماژەیان بەوەکرد بە گرنگییەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڕوانن و بە ئومێدەوە سەیری داهاتووی هەڵبژاردن دەکەن، چاوەڕوانین هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمسیۆن رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچوون و لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و وتیشی، “هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەر بەڕێوەدەبەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای پلەبەرزكردنەوە خەرجبكات؟

پەرلەمانتارێكی كورد بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پاش گەیشتنی لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئاشكرادەكات.…
Total
0
Share