ژنان یان پیاوان سیستمی بەرگریان باشترە؟

سیستمی بەرگریی جەستە یەکێکە لە پێکهاتە ئاڵۆزەکانی جەستە، رۆژانە جەستە نزیکەی 100 ملیار خانەی بەرگریی بەرهەمدەهێنێت بۆ پاراستنی لە هۆکارەکانی نەخۆشکەوتن.

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی سیستمی بەرگریی ژنان بەراورد بە پیاوان بەهێزترە کە ئەمە بەشێکیان پەیوەندی بە لایەنی بۆماوەییەوە هەیە بەشێکیشیان هۆرمۆنییە.

توێژەران دەڵێن، هۆکاری یەکەمی بەهێزی سیستمی بەرگریی ئافرەت کرۆمۆسۆمی X ە کە زۆرینەی بۆهێڵەکانی پەیوەست بە سیستمی بەرگرییان تێدایە، چونکە ئافرەت دوو کرۆمۆسۆمی X ی هەیە، بەڵام پیاو لە کرۆمۆسۆمی X و Y پێکهاتووە.

بەرای توێژەرانی توێژینەوەکە، ژنان باشتر بەرگەی نەخۆشییەکان دەگرن، بەڵام زیاتر تووش نەخۆشییەکانی پەیوەست بە سیستمی بەرگریی دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو فشارە زۆرەوەیە کە لەسەر سیستمی بەرگری هەیە.

هاوکات لە لایەکی دیکەوە هۆرمۆنی ژنانە وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگریی جەستە بەهێزدەکات بەڵام هۆرمۆنی پیاوان بەشێکی سیستمەکە لاوازدەکات.

بە وتەی توێژەران لەبەر ئەم هۆکارانەی سەرەوەیە، ژنان کاتێک ڤاکسین بەکاردەهێنن کاریگەریی لاوەکی زیاتردەبێت بەسەریانەوە بەڵام پیاوان بە پێچەوانەوە.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەلامەتی و تەندروستیی ئێوە بۆ ئێمە هەمووشتێكە

بابەتی دواتر

رێوشوێنێكی بەپەلە بۆ تەوتینكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share