كۆمسیۆن ژمارەی سەرپێچی و سكاڵاكان ئاشكرادەكات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ژمارەی ئەو سەرپێچی و سكاڵایانە ئاشكرادەكات كە تا ئەمڕۆ ئاراستەیان كراوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەرپێچییانەی گەیشتووەتە لیژنەی ناوەندیی كۆمسیۆن لەڕێی لیژنە لاوەكییەكان لە نووسینگەكان تا ئەمڕۆ 26 سەرپێچییە.

وتیشی، “هەندێكیان بڕیاری ئەنجومەنیان لەسەر دەرچووە، هەندێكی دیكەشیان لە تاوتوێ و شیكردنەوەدان”.

ژمارەی ئەو سكاڵایانەش كە پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كراون تا ئەمڕۆ 39 سكاڵایە، جومانە وای وت.

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو 20ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنەكە بەپێی پارێزگاكان بەشێوەی چوار بازنە بەڕێوەدەچێت.

 

 

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی عێراق: ماڵ و حاڵی 85 هاوڵاتیی عێراقی لە بەیروت خاپووربووە

بابەتی دواتر

كەناڵە مۆرەكەیان 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجكراوە و لە دژی سلێمانی کاردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share