باڵیۆزخانەی عێراق: ماڵ و حاڵی 85 هاوڵاتیی عێراقی لە بەیروت خاپووربووە

باڵیۆزخانەى عێراق لە لوبنان رایگەیاند، لەسەرەتاى دەستپێکردنی هێرشەکانى ئیسڕائیلەوە بۆ سەر خاکی لوبنان، ماڵی 85 هاوڵاتی عێراق لەو وڵاتە خاپووربووە.

باڵیۆزخانەی عێراق دەڵێت، “لە شاری بەیروتی پایتەختی وڵاتەکە، بنکەیەکیان بۆ ئەو عێراقییانە کردووەتەوە کە پێویستییان بە هاوکاریی بووە و پێشوازییان لە 85 هاوڵاتى عێراقیی کردووە تاوەکو ئێستا”.

راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەى عێراق لە بەیروت، ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رێگەی نەدا کەریم مجەول، جێبەجێکاری کارەکانی باڵوێزخانەی عێراق هەوڵیانداوە پاڵپشتیی و پارێزگاریى لەو عێراقىیانە بکەن کە لەو وڵاتەن لە بارودۆخ و داوکاراییەکانیان کۆڵراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
Total
0
Share