ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ئاماری قوربانییانی شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردووی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی بڵاوکردەوە.
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب کە سەر بە ئیدارەی خۆسەرە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بۆردومانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق کە تێیدا بە تانک، زرێپۆش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی مەدەنییان کردەئامانج، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، ژمارەی کوژراو و برینداران زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامدا، ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە 7 کەس و زیاتر لە 54 هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.