ئوم زەکی بە کـ.ـوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

هودا شەعراوی، ئەکتەری دیاری بواری دراما و سینەما لە سوریا، بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ ناوەندی هونەریی سوریا توشی شۆکێکی گەورە بوو، پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە هودی شەعراوی ئەکتەری دیاری دراما و سینەما لە سوریا، کە زیاتر بە رۆڵی “ئوم زەکی” لە درامای “باب الحارە” ناسراوە، لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە کـ.ـوژراوی لە ماڵەکەی خۆی لە دیمەشق دۆزرایەوە.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، کە گومانێکی زۆر لە مـ.ـردنەکەی دەکرێت؛ بە وتەی چەند شایەتحاڵێک، ناوبراو کێشەی لەگەڵ خزمەتکارە سریلانکییەکەیدا هەبووە و زۆرینەی گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە بە دەستی خزمەتکارەکەی کـ.ـوژرابێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیسی دیمەشق هیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەستێوەردانی سەربازیی فراوان دەکەینە سەر ئێران

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەستێوەردانی سەربازیی فراوان دەکەینە سەر ئێران. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی ڤیزاکردنی حاجیان دەستپێدەکات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆتاییهاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا،…
Total
0
Share