بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویداوە و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:07 خولەکی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای سلێمانی روویدا.

ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لە زەوی روویداوە و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا كە پیلانی چەندین تەقینەوە و كاری تیرۆرستی لە هەرێم داڕشتووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە، كە پیلانی چەندین تەقینەوە و كاری تیرۆرستی لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share